بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ييه‌كه، عه‌ميد يه‌حيا ره‌سوڵ رايگه‌ياند: عێراق داوا له توركيا و وڵاتانى دراوسێ ده‌كات، رێزى سه‌روه‌رى عێراق بگرن و هيچ هه‌نگاوێک به بێ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه عێراقييه‌كان نه‌نێن.
ناوبراو گوتيشى: ئۆپه‌راسيۆنه هاوبه‌شه‌كان رێگه به هيچ لايه‌نێک نادات له ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت، ده‌ستدرێژى بكاته سه‌ر خاكى وڵاتانى دراوسێ.
له دوو رۆژى رابردوودا فڕۆكه‌كانى توركيا چه‌ند جارێک سنوورى شنگال و مه‌خمووريان بۆردومان كرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment