بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە ١٨یەمین كۆربەندی دەوحە لە وڵاتی قەتەر، وتارێكی پێشكەش كرد و وتی چاوپۆشی لە پێكهێنانی دەوڵەت یان هاوشێوەی دەوڵەت یان دەوڵەتی بچووک لە لایەن یەپەگە لە سووریا ناكەن و ئەوە بە هەڕەشەیێكی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەنقەرە دەبینن.
ناوبراو وتیشی: بەمەبەستی پاراستنی سنوورەكانیان هەموو رێوشوێنێک دەگرنەبەر ئەوەش نەک تەنها بۆ بەرژەوەندی توركیایە بەڵكوو لە هەمان كاتیشدا بۆ یەكپارچەیی خاكی سووریایە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment