کوردپرێس:
لە بەیانننامەیێکی نووسراودا وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بەکارهێنانی خاکی عێراق و دروستکردنی هەڕەش و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خاکی عێراق لەلایەن دراوسێکانیەوە بە هیچ جۆرێک جێگای قبووڵ نییە".
لەو راگەیەندراوەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆردومانکردنی مەخموور و چیای شەنگالی بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق لە قەڵەم داوە.
ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، کەمپی شەهید رۆستەم و چیای قەرەچوغیان لە مەخموور بۆردومان کردووە، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە سێ ئەندامی هێزەکانی پاراستنی مەخموور گیانیان لە دەست داوە و زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتوەتەوە.
Your Comment