سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هەرێمەوە‌ پێشوازیی لێكرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی سەردانەکەوە ئومێد سه‌باح له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە کەناڵی تەلەفیزیۆنیی کوردستان24 وتی: سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ هه‌ولێر سه‌ردانێكی فه‌رمییه‌ و دیداری سیاسیی ده‌بێت و له‌گه‌ڵ مەسعوود بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه‌.

هەروەها حه‌لبووسی، ئەمڕۆ هه‌ینی له‌ دهۆک له‌ مه‌راسمێكی تایبه‌ت به‌ كوردانی ئێزدی به‌شدار ده‌بێت.

ئه‌وه‌ دووه‌م سه‌ردانی حه‌لبووسیه‌ بۆ هه‌ولێر و پێشتریش دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زيرانى هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50252

Your Comment

You are replying to: .
captcha