سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکانی پارێزگای میسان کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی میسان گەیشتە پارێزگاکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی بە یاوەری وەزیرانی ناوخۆ عوسمان غانمی، بەرگریی جومعە عناد و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی گەیشتووەتە پارێزگای میسان.

بەپێی زانیارییەکان، مستەفا کازمی بە ئامانجی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی میسان، گەیشتووەتە پارێزگاکە کە لە میانیدا لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکاندا، کۆ دەبێتەوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت چەند رۆژێک لەمەوبەر دادوەری تایبەت بە دۆسیەی ماددە ھۆشبەرەکان، ئەحمەد فەیسەڵ و ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ، حوسام عەلیاوی لە پارێزگای میسان باشووری رۆژھەڵاتی عێراق، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژران.

پێشتریش، مستەفا کازمی رایگەیاندبوو کە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی دادوەر، ئەحمەد فەیسەڵ، ھەروەھا ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ، حوسام عەلیاوی لە پارێزگای میسان شاندێکیان رەوانەی پارێزگاکە کردووە.

News Code 5025

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha