به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێراکه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له تێرمیناڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێراکانه‌وه به‌ره‌و قۆنیا به‌ڕێکه‌وت و له وێستگه‌ی مارشاندیزی شارۆچکه‌ی یه‌نیماهاللـه به هۆکارێک که تا ئێستا نه‌زاندراوه له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆی لای داوه و خۆی به پایه‌ی پردێکی په‌ڕینه‌وه‌دا کێشاوه.
به هۆی ڕووداوه‌که‌وه به‌شێک له پردی په‌ڕینه‌وه‌که و دوو واگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که که‌وتوونه‌ته سه‌ر یه‌ک و ژماره‌یێک له واگۆنه‌کانی دیکه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که وه‌رگه‌ڕاون.
هاوکات ڤاسیپ شاهین پارێزگاری ئه‌نقه‌ره ئاشکرای کرد که له ئه‌نجامی ڕووداوه‌که‌دا چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 43ی دیکه‌ش بریندار بوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد: دوای ڕووداوه‌که‌ش ژماره‌یێکی زۆر له‌و سه‌رنشینانه‌ی که بریندار ببوون له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی فریاکه‌وتنه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی ناوچه‌که کراون و کاره‌کانی گه‌ڕان و ڕزگارکردن له ناوچه‌که درێژه‌ی هه‌یه.
ڤاسیپ شاھین گوتیشی: ڕووداوی پێکدادانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان له ئه‌نجامی پێکداکێشانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ڕێبه‌ر له‌لایه‌ن شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێراکه‌وه که ھه‌ردووکیان له‌سه‌ر یه‌ک ھێڵ بوون ڕووی داوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment