به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 10ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سوپای تورکیا هێزی کۆماندۆی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا کرد و یه‌که‌کانی کۆماندۆ، ئۆتۆمبیله زرێپۆشه‌کان و هێزه تایبه‌ته‌کانی جه‌ندرمه که له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی تورکیاوه ڕه‌وانه کرابوون، گه‌یشتنه هاتای.
کاروانه سه‌ربازییه‌که که ژماره‌یێک ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت به بڕینی تۆڕه‌کانیان له‌نێودا بوو، به هه‌ریه‌ک له شارۆچکه‌کانی کرکهان و هاسساوه له ڕێوشوێنێکی ئه‌منییدا تێپه‌ڕین و به‌ره‌و یه‌که‌کانی سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا ڕۆیشتن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment