بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاتیح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بە ئاژانسی تەبای تورکمانی راگەیاندووە، دەبێ بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە سلێمانی بەھۆی پەیوەندییان بە بە پارتی کرێکارانی کوردستانـەوە دابخرێن و داوا دەکەین ئەو داخستنە بەشێوەیێکی دروست ئەنجام بدرێن.
فاتیح یڵدز ھەروەھا رایگەیاندووە: لایەنە بەرپرسیارەکانی سلێمانی دەستیان بە ھەنگاوەکانی داخستنی بارەگاکانی سەر بە پەکەکە لە شارەکە کردووە و ئەگەر ئەو بارەگایانە بە تەواوی دابخرێن، ئەوا تورکیا رێگا بە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەدا بە ئاسمانی تورکیادا بفڕن.
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی کێشەی لەگەڵ بەرپرسەکانی سلێمانییە، نەک ھاووڵاتییان و داخستنی ئاسمانی تورکیاش بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەھۆی رێگادانە بە چالاکییەکانی پەکەکە لەو شارە.
فاتیح یڵدز ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویستە بەرپرسانی سلێمانی ھەوڵ بدەن پەکەکە لەنێوان خۆیان و تورکیادا دەربھێنن، چوونکە پەکەکە دووبەرەکی لەنێوان سلێمانی و تورکیا دروست دەکات.
لە کۆتایی مانگی ١١ـی ٢٠١٨، ھێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، دەستیان بە ھەڵمەتی داخستنی بنکە و بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment