به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی ئێس ئه‌ند پی گلۆبال ده‌نووسێت: به‌پێی داتا و ئاماره نوێکان، هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاو له هه‌رێمی کوردستان بۆ بازاڕه جیهانییه‌کان به‌رز بۆته‌وه و له مانگی نۆڤێمبێردا گه‌یشتۆته 437 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژدا و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی مانگی ڕابردووی هه‌رێمی کوردستان 420 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژدا بوووه.
مانگی ڕابردوو هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگای هه‌رێمی کوردستان ڕێککه‌وتن که‌واته به‌شێک له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم په‌یوه‌ندیی به نه‌وتی که‌رکووکه‌وه هه‌یه که داهاته‌که‌ی ده‌ڕژێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق.
هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک تاوه‌کوو به‌ر له ڕووداوی ئه‌کته‌وبری 2017 -که هێزه‌کانی عێراق کۆنتڕۆڵی نه‌وتی که‌رکووکیان به‌ده‌سته‌وه گرت- له ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درا و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌و ناوچه‌یه زیاتر له 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژدا بوو.
ئه‌م ڕاپۆرته باس له‌وه ده‌کات که سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی عێراق له مانگی ڕابردوودا که‌م بۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment