قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق،  کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵە‌بانی و باڵیۆزی ھۆڵندا کۆبوونه‌وه‌ و پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێى عێراقیان تاوتوێ کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بڵاویکرده‌وه‌، قوباد تاڵە‌بانی ئه‌مڕۆ سێشەممە 8ى شوباتی 2022 لە‌ هەولێر پێشوازیی کرد لە مایکڵ رێنتەنار، باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق و هانس ئاکربوم کونسوڵى گشتی هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان لە‌گە‌ڵ راوێژکاری کاروبارى چاکسازی پێشمەرگە.

لەو دیدارەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق تاوتوێ کران بەتایبەت پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێى عێراق و هەوڵەکان بۆ لێکنزیک کردنەوەى بۆچوونی لایەنە سیاسیەکان لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و پێکهێنانی حکوومەتێکی خزمەتگوزار بۆ عێراقیەکان.

له ‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئەمەش هاتووه‌، تاوتوێ کردنی ئەو هەنگاوانەى کە وەزارەتی پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمی کوردستان گرتوویەتیەبەر لەپرۆسەى چاکسازیدا تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو کە تێیدا جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامیی ئەو پرۆسەیە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لەدوایین تەوەرى دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى پرۆسەى هەڵبژاردنی داهاتووى هەرێمی کوردستان و ئەرک و بەرپرسیارێتی حکوومەت و لایەنە بەشداربووەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.

News Code 5014

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha