سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق 13 ھه‌زار مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی نه‌زاھه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ ڕۆژی جیھانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌رده‌ له‌ سه‌ر 13 ھه‌زار مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی لا ده‌بات و ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاھه‌ی ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھه‌ندرێن دۆسکی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاھه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ كوردستان 24ی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی داتا و ژماره‌كان له‌ ساڵی 2003وه‌ تا ئێستا یه‌ک تریلیۆن دۆلار داھاتی عێراق بوووه‌، له‌ كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ زیاتر له‌ 500 ملیار دۆلار به‌ ھه‌ده‌ر دراوه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش به‌ گه‌نده‌ڵی و پڕۆژه‌ی وه‌ھمی خه‌رج كراوه‌ بۆیه‌ په‌رله‌مانی عێراق ھه‌وڵی ھه‌موارکردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای گه‌نده‌ڵی ده‌دات تاوه‌کوو پاره‌ به‌ھه‌ده‌ردراوه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و گه‌نده‌ڵکارانیش بداته‌ دادگا."

ناوبراو گوتیشی: له‌ کابینه‌ی خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراقدا ھه‌موارکردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسای بنه‌بڕکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ به‌ھه‌ده‌دراوه‌کان و به‌ دادگا گه‌یاندنی گه‌نده‌ڵکاران ده‌نگی له‌ سه‌ر نه‌درا بۆیه‌ له‌م خوله‌دا ھه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌درێت ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بخرێته‌وه‌ ده‌نگدان.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت: "بۆ ڕێگری كردن له‌ مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی و به‌ھه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی عێراق یه‌کێک له‌ كاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه‌ به‌دواداچوون بكات و ھه‌موو ساڵێک داوای حیسابی كۆتایی بكات و به‌دواداچوونی ورد له‌سه‌ر مه‌له‌فه‌كان بكات."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50135

Your Comment

You are replying to: .
captcha