ئه‌مریكا بنكه‌یێكی دیكه‌ی سه‌ربازی داده‌مه‌زرێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ويلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ نیازه‌ بنكه‌یێكی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌ بیابانی نێوان هه‌ر دوو پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا دابمه‌زرێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 فه‌رحان محه‌مه‌د دلێمی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یێكی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌ ڕۆژئاوای پارێزگاكه‌ و له‌ بیابانی نێوان ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا له‌ نزیک سنووری سووریا داده‌مه‌زرێنێت و مه‌به‌ست له‌ دامه‌زراندنی ئه‌و بنکه‌یه‌ كۆنتڕۆڵ كردنی سنووره‌كانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار گوتیشی: هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ شێوه‌یێكی له‌ناكاو له‌ باكووری ڕووباری فورات و به‌ دووری 30 كیلۆمه‌تر له‌ ناحیه‌ی رو‌مانه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای قائیم نزیک سنووری سووریا جێگیر بوونه‌.

دلێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: مه‌به‌ست له‌ بوونی ئه‌و هێزه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كردنی هێلی سنووری و بیابانی ناوچه‌كه‌یه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش جموجۆڵیان لێی هه‌یه‌.

تا ئێستاش سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هیچ شتێكیان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه‌ نوێیه‌ بڵاو نه‌كردوووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50123

Your Comment

You are replying to: .
captcha