بڕیارەکەی ئوپێک بۆ کەم کردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، عێراقیش دەگرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی بە بڕیارێكی رێكخراوی ئۆپیك بۆ كەم­كردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت رادەگەیەنێت و ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: ئەو هەنگاوە كاریگەریی لەسەر دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران نابێت.

کوردپرێس:

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران لە بارەی بڕیاری ئوپێک بۆ کەم کردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ڕایگەیاند: بڕیارەكەی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك بە كەم­كردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكردنی بۆ بازاڕەكانی جیهان، عێراقیش دەگرێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكراشی كرد، پابەندبوونی عێراق بڕیارەكەی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت، كاریگەریی لەسەر كەم­بوونەوەی داهاتەكانی نابێت، بەوپێیەی بڕیارەكە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

ئەو پەرلەمانتارە دڵنیاییی ئەوەشی دا كە كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق، كاریگەریی لەسەر توانای حكوومەت بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران نابێت و گوتیشی:" بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، قەرەبووی كەم­كردنەوەی هەناردەكردن دەكات و بەغداش دەتوانێت لەكاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران دابین بكات.

News Code 50103

Your Comment

You are replying to: .
captcha