بەپێی هەواڵی کوردرێس، ئادەم گەڤەری پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا بۆ رادیۆ نەوا وتی: "تا دێت بارودۆخی هەدەپە خراپتر دەبێت و رۆژانە بە دەیان ئەنداممان لێ دەستگیر دەكرێت، منیش چاوەڕێی دادگایی كردنم دەكەم و 40 دۆسیەم لەسەر كۆ كراوەتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد کە "هەر كەس كە لەلایەن هەدەپەوە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا كاندید دەكرێت لەلایەن حكوومەتی ئاكەپەوە دەستگیر دەكرێت و ئاكەپە پێش هەڵبژاردنی شارەوانییەكان بارودۆخی هەدەپە خراپتر دەكات".
دەربارەی رەوشی پەرلەمانی توركیاش، ئادەم گەڤەری وتی: "پەرلەمان كارناكات و تەنها حكوومەت خۆی بڕیار دەدات و كار بە یاسا ناكرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment