به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌سیل نۆجه‌یفی كه به یه‌كێک له سه‌ركرده سوننه‌كانی عێراق داده‌نرێت و به‌ر له داگیركردنی داعش بۆ شاری مووسڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا بوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له توویتێكیدا له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (توویته‌ر) نوسیویه‌تی: "حوكمڕانی عێراقی نوێ، سوننه‌كان و كوردی په‌راوێز خستوووه."
نۆجه‌یفی ده‌شڵێت: "دوورخستنه‌وه و په‌راوێزخستنی سیاسی له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی حوكمڕانی عێراقی نوێ به په‌راوێزخستنی سوننه و پاشان كورد ده‌ستی پێكرد و له ئێستاشدا گه‌یشتۆته په‌راوێزخستنی شیعه نه‌یاره‌كان."
ناوبراو هۆشداریی داوه له‌وه‌ی "گه‌ر ڕه‌وڕه‌وه‌ی ئه‌م په‌راوێزخستنه به‌رده‌وام ببێت، دوایین ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ڵیده‌سووڕێنن ده‌خنكێنێت."
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment