شیروان میرزا، پەرلەمانتاری خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە"میللەت"ی راگەیاندووە: بەگوێرەی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2012 کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئاماژە بەوەکراوە کە خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک کۆمار یەکجارە ئەگەر جارێکی دیکە خۆپاڵاوتن بکرێتەوە دەبێت داوای روونکردنەوە لە دادگای فیدراڵی بکرێت.
ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر پێچەوانەی ئەو یاسایەش هەنگاو بنرێت دواتر لە دادگای فیدراڵی تانەی لێدەدرێت و هەنگاوەکانی رادەگیرێت، جگە لەوەش لە یاساکەدا ئاماژە بەوەنەکراوە کە ئەگەر کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام نەدرێت جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک کۆمار بکرێـتەوە.
Your Comment