به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی کانوونی یه‌که‌می 20188 هێزه‌كانی سوو‌ریای دیموكرات له ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه که له ئێستادا شه‌ڕڤانان به‌شێكی زۆری شارۆچكه‌ی هه‌جینیان له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كۆنتڕۆڵ كردوووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئازادكردنی ته‌واوی شارۆچكه‌كه‌ی دواخستوووه چاندنی مینێكی زۆر و خۆكوژه‌كانی چه‌كدارانی داعشه.
هه‌سه‌ده ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا سێ كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات پێشڕه‌وییان كردوووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا زیاتر له 200 چه‌كداری داعشیان كوشتوووه.
هێزه‌كانی سوو‌ریای دیموكرات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات که له ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هاوكارییان ده‌كه‌ن و بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعش و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment