کوردپرێس:
ئەمڕۆ پێنجشەمە 15ی سەرماوەز بەرانبەر بە 6ی کانوونی یەکەمی 2018 محەمەد باقر نەوبەخت سەرۆکی پلاندانان و بودجە بە یاوەریی پوورمحەمەدی جێگری سەرۆکی پلاندان پەردەیان لە سەر ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئێران بۆ ساڵی 1398ی هەتاوی لادا و لە مەڕاسیمێکدا کۆمەڵێک وردەکاریی ئەو پڕۆژەیاسایەیان ئاشکرا کرد.
لەبارەی وردەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئێران بۆ ساڵی 1398ی هەتاوی نەوبەخت ئەم چەند خاڵەی ڕاگەیاند:
142 هەزار ملیار تمەن وەکوو یارانە دەردێت بە هاووڵاتییان ئەوەش جگە لە یارانە و یارمەتیی هاووڵاتییان بە شێوازی پێدانی کاڵا
سامانی گشتی لە بودجەی 98دا دەگاتە زیاتر لە 433 هەزار ملیار تمەن
بودجەی ساڵی 98 بە شێوازێک داڕێژراوە کە ئەگەر گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام بێت ئەو بودجەیە تووشی خەلەل نەبێت
لە بودجەی 98دا بڕی 14 ملیار دۆلار بۆ دابین کردنی کاڵای ئەساسی و خواردەمەنییە زەروورییەکان تەرخان کراوە کە بریتییە لە 25 جۆر کاڵای زەرووری
مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینکراوان سەدا 20 زیاد کراوە.
ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئێران بۆ ساڵی 1398ی هەتاوی هەموو ساڵێک 15ی سەرماوەز پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت و ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەبێت لە ماوەی دیاریکراودا خوێندنەوەی بۆ بکات و پاش دیراسەکرانی دەخرێتە دەنگدانەوە.
Your Comment