به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یمه‌ن شه‌ممه‌ری له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی (غه‌دپرێس) ڕایگهیاندوووه: "مشت‌ومڕ و ململانێكان له نێو په‌رله‌مانه‌كاندا كارێكی سروشتییه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كاروباری گشتیی وڵاته‌وه هه‌یه" و ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018ی په‌رله‌مانیش به چه‌قبه‌ستنی سیاسی ناو ده‌بات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سائیروون ده‌شڵێت: "كارێكی عه‌قڵانی نه‌بوو له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه، كه هه‌مان ئه‌و وه‌زیرانه‌ی هێنابوووه په‌رله‌مان، كه له دانیشتنی پێشوودا قبووڵ نه‌كران، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی گوشار له‌سه‌ر عه‌بدولمه‌هدی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی هه‌مان ئه‌و وهزیرانهیان پێشكه‌ش كردوووه كه پێشتر ڕهتكرابوونهوه."
ئه‌یمه‌ن شه‌ممه‌ری گوتی: "ئاماده‌نه‌بوونی سائیروون له دانیشتنه‌كه‌دا هۆكاریی ئه‌وه بوو كه نه‌بادا ڕێژه‌ی یاسایی‌ی ته‌واو ببێت و له كۆتاییدا ئه‌و كه‌سانه بكرێنه وه‌زیر كه سائیروون پێیوایه مه‌رجی پێویستییان تێدا نییه."
ناوبراو ڕایگهیاندوووه: "چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كه" و پێشبینیشی كرد دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی کانوونی یه‌که‌می 2018 "نه‌بێته مایه‌ی پێكهێنانی ته‌واوی كابینه وه‌زارییه‌كه، به‌و هۆیه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان هه‌یه، به تایبه‌تیش، كه لایه‌نێک سووره له‌سه‌ر چه‌ند ناوێک و لایه‌نێكیتر ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه."
شایانی باسه؛ ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018 په‌رله‌مانی عیراق نه‌یتوانی ڕێژه‌ی یاسایی‌ی ئاماده‌بوووان ته‌واو بكات تا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌شت كاندید بدرێت بۆ ته‌واوكردنی كابینه وهزارهییهكهی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆیه ناچار بوو دانیشتنه‌كه بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی کانوونی یه‌که‌می 2018 هه‌ڵبگرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment