به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای دوو جێگر و سه‌رۆکایه‌تییێک ده‌کات، جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم که کاندیدیان بۆ ئه‌و پۆسته به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕووداو قوباد تاڵه‌بانییه و بۆ جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت دوو به‌ربژێریان هه‌ن، ئه‌وانیش حاکم قادر و ده‌رباز کۆسره‌ت ڕه‌سووڵه. هاوکات داوای سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و پۆسته‌ش دوو به‌ربژێریان هه‌ن ئه‌وانیش بێگه‌رد تاڵه‌بانی و ڕێواس فایه‌قه و له وه‌زاره‌ته‌کانیش داوای وه‌زاره‌ته‌کانی پێشمه‌رگه و داراییان کردووه.
له‌باره‌ی به‌ربژێرکردنیی له‌لایه‌ن حیزبه‌که‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی له توویته‌ر نووسیویه‌تی: "ده‌رگام له هیچ پێشنیازێک دانه‌خستوووه، من چاوه‌ڕوانی گفتوگۆكانی یه‌كێتیم له‌گه‌ڵ پارتی، یه‌كێتی هه‌ر ئه‌رک و لێپرسراوێتییه‌كم پێبسپێرێت جێبه‌جێی ده‌كه‌م".
ئه‌و داواکارییانه‌ی یه‌کێتی له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌تی ئه‌و پشکانه‌یه که به‌شێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش نیازی وایه وه‌ریانبگرێت.
له نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئه‌وانیش داوای جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانیان کردوووه، پێشتریش داوایان کردبوو جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تیان پێبدرێت، له‌گه‌ڵ دوو وه‌زاره‌ت له نێوان وه‌زاره‌ته‌کانی دارایی، پێشمه‌رگه، پلاندانان و سامانه سرووشتییه‌کان به‌ڵام ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت بێهیوا بوووه.
له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان که ڕه‌نگه سبه‌ی یان دوو سبه‌ی ئه‌نجام بدرێت بڕیاری کۆتایی له‌باره‌ی به‌ربژێره‌کانیان بۆ پۆسته‌کان ده‌ده‌ن و پاکێجێکیشیان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دانووستاندنی له‌سه‌ر بکه‌ن که بڕیاره له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و شانده‌ی پارتی بێن بۆ سلێمانی.
شایانی باسه؛ ڕۆژی دووشه‌ممه 3-12-2018 پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ربژێره‌کانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی حکوومه‌ت بۆ چوارساڵی داهاتوو یه‌کلایی کرده‌وه و نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌رۆکی حکوومه‌ت به‌ربژێر کران.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی په‌رله‌مانی کوردستان خاوه‌نی 21 کورسییه و له دوای پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕیزبه‌ندی دووه‌م دێت. هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به 12 کورسی له ڕیزبه‌ندی سێیه‌می لایه‌نه‌کانی دیکه‌وه دێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment