مەسعوود بارزانى له‌گه‌ڵ شاندى باڵاى لوبنان كۆ بوويه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیى له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى لوبنان، جوبران باسيل و شاندى ياوه‌رى كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای لوبنانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی جوبران باسیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له ‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یێک به‌رپرسی حكوومییه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا پاشان مەسعوود بارزانی لەگەڵ شاندەکە کۆ بوویەوە و له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا پرسه‌ جێ بايه‌خه‌كانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كران.

بڕیاریشه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی لوبنانی ژماره‌یێک دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم ساز بكه‌ن و گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی، ئه‌منی، سیاسی و بواره‌كانی دیكه‌ بكه‌ن، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ش، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆ ده‌بنه‌وه‌ و ژماره‌یێک گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ژووره‌ بازرگانییه‌كانی هه‌رێم واژوو ده‌كه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 49996

Your Comment

You are replying to: .
captcha