به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌مال حاجى محه‌مه‌د سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له لێدوانێکى تایبه‌تدا به خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى کردوووه به ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ به‌ستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ڕێکخه‌ر و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ئۆرگانهکانىترى بزووتنه‌وه‌که".
سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانىی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌باره‌ى کاتى به‌ستنى کۆنگره‌ى حزبه‌که‌یان وتى: "له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى کاره‌کانى ئه‌و لیژنانه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن دروستى کردوون کۆنگره ئه‌نجام ده‌درێت که ڕه‌نگه دوو مانگى پێویست بێت".
خانه‌ى ڕاپه‌راندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیاری دا به پێکهێنانى لیژنهیێکى باڵا و نۆ لیژنه‌ى لاوه‌کى بۆ ئاماده‌کاریى به‌ستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانی.
دواى دوو مانگ له وه‌فاتى ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆنفڕانسی نیشتیمانى ئه‌نجام دا و له به‌روارى 25ی 7ی 2017 عومه‌رى سه‌ید عه‌لى وه‌ک ڕێکخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
له پاش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ى 30 ئه‌یلوولى 2018 و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ده‌ستی هێنا، ژماره‌یێکى زۆر له ئه‌ندامانى بزووتنه‌وه‌که ناڕهزایییان له ئاست نزمبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیان ده‌ربڕى و ڕێکخه‌ر و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنیان تۆمه‌تبار کرد به هۆکارى که‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگى بزووتنه‌وه‌که‌یان و داوایان کرد به زووترین کات کۆنگره ببه‌سترێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment