به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنفڕانسی عه‌فرین له‌لایه‌ن ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتێژیکی سووریا ڕێکخرا و له‌و کۆنفڕانسه‌دا بێرنارد کۆشنه‌ر وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاماده بوو و وتارێکی پێشکه‌ش کرد و ڕایگه‌یاند: هه‌موو جۆره یارمهتییێک ئاراسته ده‌که‌م بۆ سه‌رکه‌وتنی ئامانجه‌کانی ئه‌م کۆنفڕانسه و به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان به خه‌ڵکی عه‌فرین.
ناوبراو گوتیشی: ھێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریکا ھه‌تا ھه‌تایه له سووریا نامێننه‌وه و خه‌ڵکی سووریا به‌رپرسن له داھاتووی ژیانی خۆیان و ده‌بێ خۆیان ھه‌وڵی باشترکردنی بارودۆخه‌که بده‌ن و پێویسته ده‌ست به دیالۆگی نیشتمانی بکه‌ن بۆ به‌دیھێنانی ئاشتی.
وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا هه‌روه‌ها گوتى: ئاماده‌بوونی ئێمه له کۆنفرانسی گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین کارێکی مرۆییيه به‌ڵام دواجار ئه‌وه ئێوه‌ن به‌رپرسن و ده‌بێ خۆتان ده‌ست به گفتوگۆ بکه‌ن بۆ به‌دیھێنانی ئاشتی له‌م ناوچه پڕ له کێشه‌یه له نێوان سوریا و عێراق و ئێران و تورکیا، هه‌روه‌ها له نێوان سیاسه‌ته‌کانی تره‌مپ و پووتن که کارێکی زۆر سه‌خته و کاتی ده‌وێت به‌ڵام ھه‌نگاوی یه‌که‌می لێره‌وه له‌م کۆنفڕانسه‌وه ده‌ستی پێکردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment