بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو شوێنانەی لەدەستی داعش رزگار كراون و سندووقی ئاوەدان كردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكان دەیانگرێتەوە، 31 ناوچەن لە عێراقدا و بۆ تاووتوێ كردنی پێویستییەكانی پرۆسەكەش، خانەی بەڕێوەبردنی قەیرانە مەدەنییەكانی سەربە گرووپی گێڕانەوەی سەقامگیری بەسەرۆكایەتی مەهدی عەللاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاووتوێی ئەو دەستكەوتانەیان كرد، كە لایەنە كۆمەک بەخشەكان پێشكەشی دەكەن وەكوو پێداویستییەكانی دووبارە ئاوەدان كردنەوە و گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە رزگاربووەكانی دەستی داعش.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەو كۆبوونەوەیەدا باسی لەوە كرد، كە چالاكی و كردەوەكانی پاڵپشتیی سەقامگیری تا كۆتایی ساڵی 2019 بەردەوام دەبێت و ئەوەش یارمەتییان دەدات بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان بەشێوەیێكی خێراتر. هەروەها ئەوەشی وت تا ئێستا 70 لەسەدی ئاوارەكان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان.
لەلای خۆیەوە مستەفا هیتی سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكان رایگەیاند ئەو ناوچانەی پرۆگرامەكانی سندووقەكە دەیانگرێتەوە 31 ناوچەن و وتیشی: "پێویستە قەبارەی پاڵپشتیی دارایی بۆ ئەو ناوچانەی لە دەستی داعش رزگاركراون، زیاتر بكرێت بەمەبەستی خێراتر كردنی پڕۆسەی ئاوەدان كردنەوە، كە ئێستا 460 ملیۆن دۆلار دەبێت".
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment