سه‌رپیل که‌مالبای: ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژ به‌ هه‌ده‌په‌ درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی تورکیا- نوێنه‌ری ئه‌زمیری سه‌ر به‌ هه‌ده‌په‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی و داواکاریی هه‌ده‌په‌ بۆ دیموکراسی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیرکردن و تاوانبارکردن دژی ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ تورکیا به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رپیل که‌مالبای ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ و نوێنه‌ری ئه‌زمیر ڕای‌گه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژ به‌ هه‌ده‌په‌ به‌رده‌وامه و پاش دیاربه‌کر، ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌سته‌نبۆڵ و وان به‌مدواییانه‌ له‌ ئه‌زمیریش 8 که‌س ده‌ستگیر کران و پاشان چوار له‌وانه‌ تاوانبار کران.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا هۆکاری ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ بۆ هه‌ندێک له‌ لێدوانه‌کانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌ ئه‌ندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی و پروپاگه‌نده‌کردن بۆ ئه‌و ڕێکخراوه‌ تاوانبار ده‌کرێن.

سه‌رپیل که‌مالبای ده‌ڵێت: هه‌ده‌په‌ داوای دیموکراسی ده‌کات و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ مه‌به‌ستی سیاسی له‌ پشته‌ و له‌م کاته‌دا به‌هۆی نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌رێمیه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن.

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریکا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49909

Your Comment

You are replying to: .
captcha