سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی چاكسازی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ سه‌رۆک وه‌زیران سه‌رجه‌م كوتله‌ سیاسییه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه‌ یان ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه‌ یان په‌نا ده‌باته‌ به‌ر بژارده‌ی نیشتمانی بۆ دیاری كردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه‌ ڕێكکه‌وتن و ده‌شڵێت: "سه‌رۆک وه‌زیران كارته‌ سووره‌كه‌ی حازره‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕیاز سعوودی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانیی چاكسازی به‌ ئاژانسی (مه‌علوومه‌)ی عێراقی ڕاگه‌یاندوووه‌ كه‌ سه‌رۆک وه‌زیران 14 وه‌زیری تێپه‌ڕاند به‌ڵام تا ئێستا ڕێكکه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی دیكه‌ له ‌نێوان كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مان نه‌كراوه‌.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندوووه‌: ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان له‌ نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ سه‌باره‌ت به‌و 8 وه‌زیره‌ی ماون له ‌چوارچێوه‌ی كابینه‌ وزارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

ڕیاز سعوودی ئاشكراشی كردوووه‌: عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دیاری كردوووه‌ وه‌ک كاتی كۆتایی بۆ كوتله‌ سیاسییه‌كان تا بگه‌نه‌ ڕێکكه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كات دوای ئه‌و كاته‌ یان په‌نا ده‌باته‌ به‌ر بژارده‌ی نیشتمانی بۆ دیاری كردنی وه‌زیره‌كان ئه‌گه‌ر ڕێکكه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر نه‌كرێت له ‌ناو په‌رله‌مان بۆ ته‌واو كردنی كابینه‌ وزارییه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا.

ناوبراو وتووشیه‌تی: "هه‌ندێک لایه‌ن، كه‌ پۆستی وه‌زاره‌تیان وه‌رنه‌گرتوووه‌ هه‌وڵی شكستپێهێنانی حكوومه‌ت و پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش له ‌ڕێی سووربوونیان له‌سه‌ر كاندیدێک."

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49908

Your Comment

You are replying to: .
captcha