هۆشیار زێباری: ڕێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەگرم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، رێز لە بڕیاری دادگەی فیدراڵی دەگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق (یەکشەممە 6-2-2022) ڕایگەیاند، "رێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەگرین لە وەستاندنی کاندیدبوونمان بەشێوەیەکی کاتی تاوەکوو یەکلابوونەوەی ئەو داوایەی لەسەرمان تۆمارکراوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "متمانەمان بەوەیە کە دادگا ئەوە یەکلا بکاتەوە کە پێشتر دامەزراوەکانی دەوڵەت سەلماندوویانە لە شیابوونم بۆ کاندیدبوون، ئەوەشی بانگەشەی بۆ دەکرێت جگە لە دەستگرتنی زیاتر بە کورسییەوە هیچی دیکە نییە".

News Code 4990

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha