بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق (یەکشەممە 6-2-2022) ڕایگەیاند، "رێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەگرین لە وەستاندنی کاندیدبوونمان بەشێوەیەکی کاتی تاوەکوو یەکلابوونەوەی ئەو داوایەی لەسەرمان تۆمارکراوە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "متمانەمان بەوەیە کە دادگا ئەوە یەکلا بکاتەوە کە پێشتر دامەزراوەکانی دەوڵەت سەلماندوویانە لە شیابوونم بۆ کاندیدبوون، ئەوەشی بانگەشەی بۆ دەکرێت جگە لە دەستگرتنی زیاتر بە کورسییەوە هیچی دیکە نییە".
Your Comment