بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئازاد چالاک بە ئاوێنەی راگەیاند لەرابردودا بەشداری كردنی گۆران لە حكوومەت ئیستیغلال كراوە لەلایەن هەردوو حزبی باڵادەستەوە، بۆ ئەوەی شكستی ئیدارەدانی حكوومەت بەسەر گۆران و هەموو ئەو لایەنانەدا ببەخشنەوە كە بەشدارییان لە حكوومەت كردووە.
ناوبراو درێژەی دا بەشداری كردنی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن لە كابینەی هەشتەمی حكوومەت وایكرد کە بەدگومانی لای هاوڵاتیان لەسەر تەواوی لایەنەكان دروست ببێت.
ئازاد چالاک راشیدەگەیێنێت لایەنەكانی ئۆپۆسیۆن كە لە كابینەی هەشتەم بەشدارییان لە حكوومەت كرد نەیان توانی هیچ چاكسازییێک ئەنجام بدەن و هیچ بەرنامە و پرۆژەیێكیشیان بخەنە بواری جێبەجێ كردنەوە.
ناوبراو وتیشی ئێستا هەردوو لایەنی دەسەڵات لە رووی ژمارەی كورسیەوە ئیتر هەرچۆنێک ئەو كورسیانەیان بەدەست هێنابێت زۆرینەی پەرلەمانن، من پێموایە هیچ ئێستا لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات ناتوانن هیچ چاكسازییێک بكەن لەگەری بەشداری كردنیان لە حكوومەت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment