به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاكم زاملی سه‌ركرده له ڕه‌وتی سه‌در به SNNی ڕاگه‌یاند: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا بریتی بوو له ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی و حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه پێشتر به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه له‌وپه‌ڕی خراپیدا بوو".
ناوبراو وتیشی: "هه‌رچه‌نده مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داواكاریی هه‌بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ی بارزانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراق و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ بكرێن".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ڕه‌وتی سه‌در ڕاشیگه‌یاند: "ئێستا قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بوووه و ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان و مه‌سعوود بارزانی واز له بیرۆكه‌ی ڕیفراندۆم بهێنن".
حاکم زاملی له‌باره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی حكوومه‌تی عیراق و پۆستی وه‌زاره‌تی داد بۆ كورد ئاشكرای كرد: "تائێستا پۆستی وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی عیراق بۆ هیچ لایه‌نێكی سیاسی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه به‌ڵام ته‌واوی ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كلایی بێته‌وه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment