ڕه‌وتی سه‌در ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ به‌غدا ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕه‌وتی سه‌در ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا ده‌دات و سه‌ركرده‌یێكی ئه‌و ڕه‌وته‌ش ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا ‌ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كان و چاره‌سه‌رکردنی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاكم زاملی سه‌ركرده‌ له ‌ڕه‌وتی سه‌در به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا بریتی بوو له ‌ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی و حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه‌ پێشتر به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه‌ له‌وپه‌ڕی خراپیدا بوو".

ناوبراو وتیشی: "هه‌رچه‌نده‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان داواكاریی هه‌بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام مه‌رج نییه‌ هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ی بارزانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێن".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در ڕاشیگه‌یاند: "ئێستا قۆناغێكی نوێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بوووه‌ و ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان و مه‌سعوود بارزانی واز له ‌بیرۆكه‌ی ڕیفراندۆم بهێنن".

حاکم زاملی له‌باره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی حكوومه‌تی عیراق و پۆستی وه‌زاره‌تی داد بۆ كورد ئاشكرای كرد: "تائێستا پۆستی وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی عیراق بۆ هیچ لایه‌نێكی‌ سیاسی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌ به‌ڵام ته‌واوی ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه‌ بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كلایی بێته‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49879

Your Comment

You are replying to: .
captcha