به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی کانوونی یه‌که‌می 2018 هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی 11هه‌مین گه‌ڕی دانووستانه‌كانی ئاستانه له‌باره‌ی ڕه‌وشی سووریا كه له‌لایه‌ن ڕووسیا، توركیا و ئێرانه‌وه به‌ڕێوه بردرا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوووه، گوتی: "ڕووسیا و ئێران به‌رده‌وامن له شاردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی سیاسی ڕه‌ت كردۆته‌وه كه بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باس له‌و پرۆسه‌یه ده‌كات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "له دانووستانه‌كانی ئاستانه‌دا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا دیاری نه‌كران بۆیه به‌ره‌وپێشچوون ڕووی نه‌داوه له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ (كۆتایی هێنان به) پێكدادانه‌كان له سووریا".
ناوێرت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که دانووستانه‌كانی ئاستانه و سۆچی گه‌یشتوونه‌ته خاڵی بنبه‌ست و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ كۆتاییهێنان به‌و پێكدادان و بارگرژییه‌ی له سووریا به‌رده‌وامه، ئێجگار گرنگه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment