هاوپەیمانیی چاکسازی دژایەتیی خۆی لەگەڵ کاندیدی حزبی بۆ پۆستی وەزارەتی ناخۆ و بەرگریی عێراق ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی هاوپەیمانیی چاکسازی وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئیئتیلافەکەی دژی کاندیدی حزبییە بۆ پۆستەکانی وەزارەتی ناخۆ و بەرگریی عێراق داوای کرد کە ئەو دوو وەزارەتە بدرێت بە عەبدولوەهاب ساعدی و عەبدولئەمیر یارەڵڵا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غایب عومەیری ئەندامی هاوپەیمانیی چاکسازیی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: کاندیدی حیزبی بۆ وەزارەتی ناخۆ و وەزارەتی بەرگریی عێراق ناکۆکی و ئاڵۆزیی لێدەکەوێتەوە و زیادی کرد ژمارەیک لە حیزبە سیاسییەکان خوازیاری ئەون کە سیستەمی پشکبەندی پۆستە حکوومییەکان لە حوومەتی عەبدولمەهدی جێگیر بکرێتەوە.

عومەیری جەختی لەسەر ئەوەش کرد کە زۆرینەی پەرلەمانتارانی عێراقی دژی کاندیدی حزبین و داوی کرد کەسایەتییێکی توانا وەکوو عەبدولوەهاب ساعدی و عەبدولئەمیر یارەڵڵا بۆ وەدەستەوە گرتنی ئەو دوو وەزارەتخانە کاندید بکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49863

Your Comment

You are replying to: .
captcha