بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌لیم كۆیی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بهSNNی ڕاگه‌یاند: "كۆمه‌ڵی ئیسلامی تا ئێستا له‌باره‌ی به‌شداری كردن له حكوومه‌ت یان به‌شداری نه‌كردن بڕیاری كۆتایی نه‌داوه، هه‌ركاتێكیش بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه بدرێت و بڕیاره‌كه‌ش به‌شداری له حكوومه‌ت بێت، قسه‌ی خۆمان وه‌ک سه‌ركردایه‌تی له‌سه‌ر پرسی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بێت".
وه‌كوو ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی كۆمه‌ڵی جه‌ختی كرده‌وه "چوونكه ئه‌و پرسه تایبه‌ته به لایه‌نێک كه به‌شداریی له حكوومه‌تی داهاتوو بكات".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "وه‌ک كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێمانوایه كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم به‌هه‌موو پۆسته‌كانیه‌وه، پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و پێداچوونه‌وه‌ی پێدابكرێت، چوونكه لایه‌نه‌كان تا ئێستا هه‌ست به‌و كه‌موكوڕیه گه‌وره‌یه ناكه‌ن كه تووشی هه‌رێم بووه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment