داعش لە سووریا لە ڕەگەوە هەڵدەکێشین

بەشی تورکیا- رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: وڵاتەکەی لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، داعش لە سووریا لە رەگەوە هەڵدەکێشێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان بەبێ ئاماژەکردن بەو لایەنەی هاوکاریی دروست بوونی داعشی کردووە رایگەیاند "داعش سەرەتا چەند گرووپێکی بچووک بوون، بەڵام دواتر رێکخرانەوە و مەشقیان پێکرا و گەورە بوون".

ناوبراو زیادی کرد دوای دروست بوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا، دەیان گرووپ و رێکخراوی تیرۆریستی لەو وڵاتە دروست بوون، کە زۆرینەیان تاوانی دژە مرۆڤایەتی و کردەی تیرۆریستییان ئەنجام دا.

سەرۆک کۆماری تورکیا درێژەی دا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە نێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49791

Your Comment

You are replying to: .
captcha