بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمریکا لە ساڵی 2014وە و لە قەبارەی هاوپەیمانانەوە پشتگیریی لە کوردەکانی سووریا کردووە هەمبەر هێرشەکانی داعش. تورکیا لەو بارەوە نیگەرانە و بەشێکی گرینکی ئاڵۆزی لە پێوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیریی ئەمریکا لە کوردەکان.
بەڵام جان ئشلی شرۆڤەکاری بابەتە ئەمنییەکان لە یادداشتێکدا کە لە ماڵپەڕی ئەنستیتۆ YPFP بڵاو بۆتەوە لەو باوڕەدایە نەک هەر تورکیا بەڵکوو ڕووسیاش لە پڕچەک کردنی کوردەکان ناڕازییە. پشتگیریی ئەمریکا لە کوردەکان تورکیای لەو وڵاتە دوور کردۆتەوە بەو بۆنەشەوە ئەمریکا دوو دڵە لە درێژەدان بە یارمەتییەکانی بۆ کورد. ئەمریکا دەبێت هەڵوویستی خۆی لەبارەی کوردەکانی سووریاوە ڕۆشن بکاتەوە.
ناوبراو لەبارەی دۆخی کوردەکانەوە دەنووسێت بە ئاوڕ دانەوەی لەوەی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هەمبەر بەشار ئەسەد لاوازتر دەبن، کوردانی سووریا دەبێت بیر لەوە بکەنەوە بە چ شێوەیێک دەسکەوتەکانی خۆیان لە سووریا لە ژێر دەسەڵاتداریی بەشار ئەسەددا بپارێزن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment