سه‌در: بۆ پۆسته‌ ئه‌منییه‌کان جگه‌ له‌ پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ به‌ هیچ شتێکی دیکه‌ ڕازی نابین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در و كوتله‌ى سائيروون له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕای‌گه‌یاند: جگه‌ له‌ پاڵێوراوى سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ به‌ هيچ شتێكى ديكه‌ ڕازى نابين.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در له‌ توويتێكدا كه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تیی توويته‌ردا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه‌ نووسيويه‌تى: ئه‌ى قه‌ومه‌كه‌م من هۆكارى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌ت نيم به‌ڵكوو ئه‌وه‌ منم بوومه‌ته‌ هۆى دواكه‌وتنى پيلانه‌كانيان و گوێيان پێ مه‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: بۆ وه‌زيرى به‌رگرى و ناوخۆ جگه‌ له‌ پاڵێوراوى سه‌ربه‌خۆ به‌ هيچ كه‌سێكى ديكه‌ ڕازى نابم.

موقته‌دا سه‌در پێشنيازيشى كردوووه‌ که‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌له‌ بكات له‌ دانانى وه‌زيرانى كابينه‌كه‌ى و ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بكاته‌وه‌ بۆ ناونووسين.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49785

Your Comment

You are replying to: .
captcha