به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا پاش ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له‌و ئه‌نجومه‌نه به هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووزی وت: تێکڕای کاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا ئه‌و فه‌رمانانه‌ن که له تورکیا و هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌رده‌کرێت. له ڕاستیدا هۆکاری سه‌ره‌کیی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له کۆنگره‌ی نیشتیمانیی کوردیش ئه‌و فه‌رمانانه‌یه که له ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وان ده‌رده‌کرێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی به‌لایانه‌وه گرنگه ئاوڕ له کۆنگره‌ی نیشتیمانیی کورد ناده‌نه‌وه و خزمه‌تگوزاری به کورد له ده‌ستووری کار دانانێن. که‌سگه‌لێکی که‌م له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا له سووریا ماونه‌ته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ش که خۆیان به نوێنه‌ری گه‌لی کورد ده‌ناسێنن به‌داخه‌وه سه‌ر به تورکیان و به هیچ له‌ونێک نوێنه‌ری کورد نیین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئه‌گه‌ر له ڕاستیدا هه‌ندێک که‌س نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد ده‌که‌ن ده‌بێ بۆ وڵاته‌که‌یان بگه‌ڕێنه‌وه و به مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری به گه‌لی کورد کاره‌کانیان ده‌ست پێبکه‌ن. ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا له به‌رانبه‌ر داگیرکردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیاوه بێده‌نگ مایه‌وه. ته‌نانه‌ت له کۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریاش به بۆنه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دروشمی پشتیوانی بۆ عه‌فرین ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که تووڕه بوون و ڕێگرییان له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دروشم کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment