به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌لیل خوداد به‌رپرسی كۆمیته‌ی جه‌له‌ولای یه‌كێتی ڕای‌گه‌یاند: ماوه‌یێكه تیرۆریستانی داعش له خوارووی جه‌له‌ولا ده‌ستیان به ڕفاندن و كوشتنی هاووڵاتییان و دزینی ئۆتۆمبیلی مه‌ده‌نی كردوووه.
ناوبراو وتیشی:" ئه‌و تیرۆریستانه‌ی پێشتر جه‌له‌ولایان لێ قه‌ده‌غه كرابوو، له ئێستادا به ئازادانه هاتوونه‌ته‌وه بۆ ناو ناحیه‌كه و ده‌وروبه‌ری".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی ئاماژه به‌وه ده‌کات که داعش چه‌ند ناوچه‌یێكی له خوارووی جه‌له‌ولا وه‌ک مۆڵگه و شوێنی مانه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی دیاری كردوووه و وتی: هه‌رچه‌نده ئه‌و شوێنانه له سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه دووره به‌ڵام پێشمه‌رگه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه.
خه‌لیل خوداد باسی له‌وه‌ش کرد که تا ئێستا هێزه‌كانی عێراق هیچ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ئه‌نجام نه‌داوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ لایه‌نی سیاسی گه‌ڕانده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: "سوپای عێراق ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ پێشوازی كردن له هێزی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش به‌ڵام بابه‌ته‌كه پێویستی به ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه."
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment