بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ، ئەردۆغان سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندووه، "دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی زۆر زۆر جیاوازه و په‌یوه‌ندی نێوانمان له‌ئاستێکی به‌رزدایه".
سه‌باره‌ت به گازی سروشتی هه‌رێمی کوردستان ئه‌ردۆغان ئاشکرای کردوه، "نێچیرڤان بارزانی هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی گازی سروشتیی و پێی راگه‌یاندم، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌که‌ی، له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌وباره‌یه‌وه هه‌وڵ و گفتوگۆکانی ده‌ستپێده‌کات".
له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق، سه‌رۆک کۆماری تورکیا باسی له‌وه‌کردووه، "هه‌رچه‌ند نێچیرڤان بارزانی له باکووری عێراقیش بێت ئێمه گفتوگۆمان له‌سه‌ر پرسی عێراق و دوایین پێشهاته سیاسیی و ئه‌منیه‌کان کرد".
Your Comment