بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له باكووری سووریا، له رێی دابه‌زینه‌وه چوونه سه‌ر خانووییهكی سێ نهۆمی، كه به‌رپرسی یه‌كه‌می داعش خۆی تێدا حه‌شار دابوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ره‌سمیی ئەمریکا، له كاتی هێرشه‌كه‌دا، حاجی عه‌بدوڵڵا، له نهۆمی سێیه‌می خانووه‌كه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ژن و منداڵه‌كانیشی كوژراون.
ده‌قی وته‌یه‌كی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندهقی وته‌یه‌كی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبایی و ستایشی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی له جۆی بایدن، سه‌رۆكی ئەمریکا و سوپای ئەمریکای كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: خه‌ڵكی كوردستان به گشتیی و به تایبه‌تی ئێزدییه‌كان خۆشحاڵن به لهكۆڵكردنهوهی ئه‌و تیرۆریسته.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "لەناوبردنی تیرۆریست ئەبوو ئیبراهیم ئەلقهرشی لەم ناوچەیە، کە قەرشی زۆر زیانی پێگەیاندووە، لەلایەن خەڵکی کوردستان بەگشتی و خوشک و برا ئێزیدییەکانمانەوە بەتایبەتی، پێشوازی لێدەکرێت. جینۆساید کردن و کردەوە تێکدەرانە و وێرانکارییەکانی قه‌رشی کۆتای‌یان هات. داعش تووشی شکستێکی دیکە بووەوە".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، "داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم لە پرۆگرامی راهێنان و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام بن. هێشتا هەڕەشەی ئەم گرووپە تیرۆریستە کۆتایی نەهاتووە".
پێشتریش، سه‌رۆكی ئەمریکا، جۆ بایدن، له وتارێكدا، رایگه‌یاند، ئەمریکا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و له عێراقیش به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
Your Comment