سه‌رۆکی ئەمریکا: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ و هێزەکانی سووریای دیموکرات به‌رده‌وام ده‌بین له‌ کارکردن

بەشی جیهان- سه‌رۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، له‌ باره‌ی به‌رده‌وامی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر رایگه‌یاند، ئەمریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌کارکردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆ بایدن گوتی: هێزه‌کانی سووریای دیموکرات، هاوپه‌یمانمانن و ده‌مه‌وێت بڵێم له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئیداره‌که‌شم پێم وتوون، کاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌رکه‌کان وه‌ک خۆیان جێبه‌جێ ده‌کرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ی کرا، زۆر گرنگ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنین تیرۆر له‌ کوێ بێت، ئەمریکا ده‌ستی پێی ده‌گات.

له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئەمریکا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیش، سه‌رۆکی ئەمریکا، گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ کارکردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانمان له‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، که‌ زیاتر له‌ 80 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌که‌وه‌ کارده‌که‌ین بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر.

ئه‌وه‌شی گوت: ئێمه‌ به‌ دوای تیرۆردا ده‌چین و دانه‌ دانه‌ ده‌یانسڕینه‌وه‌ و به‌رده‌وامی به‌و جۆره‌ ئۆپراسیۆنانه‌ ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان بپارێزین.

News Code 4952

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha