بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەیێکى ڕۆژنامەوانیدا هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند: "ئەگەر مام جه‌لال بمایه له‌ژیان، هاوشێوه‌ى ساڵى 2010 لۆبیمان بۆ جه‌نابى مام جه‌لال ده‌کرد، چونکه که‌سایه‌تیه‌کى گه‌وره‌تر بوو".
ده‌شڵێت: "ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ڕێکه‌وتنێکمان هه‌بوو، دواى 17 ساڵ پێمانوایه ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر کامیان بێت له‌و دوو کاندیده به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى کوردستان بپارێزن".
له‌باره‌ى پۆسته‌کانى هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه هێمن هه‌ورامى ده‌ڵێت: "پۆستى سه‌رۆکایه‌تیه‌کانى حکوومه‌ت و هه‌رێمیش له هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وانه ئیستیحقاقى هه‌ڵبژاردنن و په‌یوه‌ندییان به‌هیچ بابه‌تێکى تره‌وه نییه".
سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ى پارتى ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم پۆسته‌کانى سه‌رۆکى په‌رله‌مان، سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیرانى دارایی و ده‌ره‌وه موڵک و تاپۆى هیچ حزب و لایه‌نێک نییه به یه‌کێتى و پارتیشه‌وه".
له په‌یامێکیشدا بۆ یه‌کێتى هه‌ورامى ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "بۆ ئێستاش پێمانوایه براده‌رانى یه‌کێتى پێویسته له هه‌ستیاریى دۆخه‌که و نه‌خشه‌ى نوێى سیاسیی عێراقیش تێبگه‌ن، ئه‌گه‌ر پارتى براوه بوو له پۆستى سه‌رۆک کۆمار، ده‌بێت یه‌کێتى و پارتى پیرۆزبایی له‌یه‌کتر بکه‌ن و دۆخه‌که ئاسایی بکه‌نه‌وه، نابێت ئه‌وه‌ى له به‌غدا ڕووده‌دات کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان هه‌بێت".
ئاشکراشی ده‌کات: "ئه‌گه‌ر براده‌رانى یه‌کێتی نیشتیمانى کوردستانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بردیانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگادارى بڕیارى سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستان بم، لاى پارتى زۆر به‌نۆرماڵ وه‌رده‌گیرێ و قه‌واره‌که وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت".
Your Comment