بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: کەسێک بەناوی ئەکرەم ئەلقەیسی دەستگیر کراوە کە بکەری هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا بووە.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: ئەکرەم قەیسی لە نزیک دووز لە نێوان هەردوو پارێزگای کەرکووک و سەڵاحەددین دەستگیر کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆمەتبارەکە بەهەماهەنگی لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەستگیر کراوە.
سەرچاوە: کوردستان TV
Your Comment