هێرشبەرەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بکەری هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی بەغدا دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: کەسێک بەناوی ئەکرەم ئەلقەیسی دەستگیر کراوە کە بکەری هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا بووە.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: ئەکرەم قەیسی لە نزیک دووز لە نێوان هەردوو پارێزگای کەرکووک و سەڵاحەددین دەستگیر کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆمەتبارەکە بەهەماهەنگی لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەستگیر کراوە.

سەرچاوە: کوردستان TV

News Code 4900

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha