٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ١٤:٤٦
وەزیری دادی تورکیا دەستی لە کار کێشایەوە

بەشی تورکیا- وەزیری دادی تورکیا دەستی لە کار کێشایەوە و دەست لە کار کێشانەوەکەی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەند کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولحەمید گیول، وەزیری دادی تورکیا لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٧ پۆستی وەزیریی وەرگرتووە و خەڵکی کوردستانی تورکیایە و دەرچووی کۆلێژی یاسایە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە عەبدولحەمید گیول دەستی لە پۆستی وەزیری دادی تورکیا کارکێشایەوە و لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پەسەند کرا و بەکر بۆزداغ لە شوێنەکەی دەستبەکاربووە.

شایانی باسە گیول ئاماژەی بە هۆکاری دەست لە کار کێشانەوەکەی نەکردووە.

News Code 4891

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha