بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراھیم شێخۆ، وتەبێژی رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین بە وێستگەنیوز-ی راگەیاندووە، " ئەو گرووپە چەکدارانەی کە تورکیا پشتیوانیان دەکات لە عەفرین بەردەوامن لە تاڵان کردن و دزینی سەر و ماڵی ھاوڵاتیان و ئەشکەنجە و رفاندنیان".
وتەبێژی رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین وتیشی: " لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چەکدارانی سەر بە تورکیا 900 دار زەیتوونی ھاوڵاتیانی کورد-یان لە ناحیەی ماباتا بڕیوەتەوە".
ناوبراو ئاماژە بەوەش کرد، " بەگشتی لە مانگی ئازاری ساڵی 2018وە کە عەفرین لە لایەن سوپای تورکیا و چەکدارەکانی کونترۆڵ کراوە تا ئێستا زیاتر لە 300 ھەزار زەیتوونیان بڕیوەتەوە و 20 ھەزار دار زەیتوونیش دەرھێنراون و زیاتر لە 15 ھەزار داریش سوتێنراون".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment