چەکدارانی سەربە تورکیا لە عەفرین 900 داری زەیتوونیان بڕیوەتەوە

بەشی سووریا- وتەبێژی رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چەکدارانی نزیک لە تورکیا لە ناحیەی ماباتا 900 دار زەیتوونیان بریوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراھیم شێخۆ، وتەبێژی رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین بە وێستگەنیوز-ی راگەیاندووە، " ئەو گرووپە چەکدارانەی کە تورکیا پشتیوانیان دەکات لە عەفرین بەردەوامن لە تاڵان کردن و دزینی سەر و ماڵی ھاوڵاتیان و ئەشکەنجە و رفاندنیان".

وتەبێژی رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین وتیشی: " لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چەکدارانی سەر بە تورکیا 900 دار زەیتوونی ھاوڵاتیانی کورد-یان لە ناحیەی ماباتا بڕیوەتەوە".

ناوبراو ئاماژە بەوەش کرد، " بەگشتی لە مانگی ئازاری ساڵی 2018وە کە عەفرین لە لایەن سوپای تورکیا و چەکدارەکانی کونترۆڵ کراوە تا ئێستا زیاتر لە 300 ھەزار زەیتوونیان بڕیوەتەوە و 20 ھەزار دار زەیتوونیش دەرھێنراون و زیاتر لە 15 ھەزار داریش سوتێنراون".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 488

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha