وەزارەتی بەرگریی عێراق تاوەكوو ئێستا رێگری دەكات كە درۆن بدرێتە پێشمەرگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێـت مەترسی تیرۆریستانی داعش لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق ماوە و جەختیش دەكاتەوە وەزارەتی بەرگریی عێراق تاوەكوو ئێستا رێگری دەكات كە درۆن بدرێتە پێشمەرگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی حەسەكە بیرمان دەخاتەوە كە هێشتا داعش مەترسییە ئەو مەترسییەش لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق هەر ماوە و تیرۆریستانی داعش تاكتیكی شەڕیان گۆڕیوە و هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش كردووە.

ناوبراو راشیگەیاند سەرجەم پێداویستییەكانمان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە فەراهەم كردوە و كامێرای حەراریمان بۆ سەرجەم میحوەرەكان دابین كردوە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی عێراق رێگرە كە هاوپەیمانان درۆن بۆ هێزی پێشمەرگە دابین بکەن.

ئەوەشیخستەروو هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەئاستێكی باشدایە.

News Code 4871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha