بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ڕاگهیهندراوێکى وهزارهتى پێشمهرگهدا هاتووه، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی/ ٢ گواسترایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لەمبارەیەوە، لیوا روکن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە، رایگەیاند: بەفەرمانی ژمارە ٢٢٨ی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، لە بەرواری ٢٥ کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، تەواوی هێزەکانی پشتیوانی دوو لە هێزەکانی ٧٠وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، پێشتر هێزەکانی پشتیوانی/ ١ که سهر به یهکهى ههشتاى پارتى بوون، گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
Your Comment